Takalami | تكلمي

كچانی كورد نمایشی جلوبه‌رگی هاوینه‌ بۆ سێ بڕاندی جلوبه‌رگ ده‌كه‌ن

بدوێ/ فه‌رمان سادق//

گروپێكی كچان سلێمانى و كوڕانى هه‌ولێر شه‌وی هه‌ینى رابردوو 13ی ته‌مووز، له‌ فامیلی مۆڵی هه‌ولێر نمایشێكی جلوبه‌رگی هاوینه‌یان بۆ سێ بڕانده‌كانى سه‌نته‌ر پۆینت و ماكس و شۆ ئێكسپرێس ئه‌نجامدا و ئاماده‌بووانیش پێشوازییه‌كی گه‌رمیان لێكردن.
نمایشه‌كه‌ له‌ فامیلی مۆڵی هه‌ولێر ئه‌نجامدرا، به‌ڵام به‌هۆی بچووكی ته‌خته‌ی نمایشه‌كه‌، نمایشكاران نه‌یانده‌توانى به‌ ئاسانى جوله‌ی جۆراو جۆر ئه‌نجام بده‌ن، جگه‌ له‌مه‌ نه‌بوونى كورسی دانیشتن و بچووكی شوێنه‌كه‌ وایكردبوو خه‌ڵكێكی زۆر به‌ پێوه‌ به‌ده‌وری ته‌خته‌كه‌ بوه‌ستن یانیش له‌ نهۆمی دووه‌می مۆڵه‌كه‌ بینه‌ری نمایشه‌كه‌ ببن.

هاژه‌ عه‌دنان قوتابی قۆناغی پێنجه‌می په‌یمانگه‌ یه‌كێك بوو له‌ كچه‌ نمایشكاره‌كان، به‌لایه‌وه‌ كاری مۆدێل و نمایشی جلوبه‌رگ، كارێ “زۆر خۆشه‌ و هیوادارم كۆمه‌ڵگه‌ى كوردستانی قبوڵ بكات”.
هاژه‌ كه‌ خۆی خه‌ڵكی كه‌ركوكه‌ و ماوه‌ى 10 ساڵه‌ له‌ شاری هه‌ولێره‌ ده‌ژیت، له‌گه‌ڵ هه‌ر ده‌ركه‌وتنێكی ده‌یان كوڕ سه‌رسامی خۆیان نیشان ده‌دا و چه‌پڵه‌یان بۆ لێده‌دا، ده‌ڵێ چیتر پێویست ناكات كچانى لبنانی یان فڕه‌نسی و ئیتاڵی بێن له‌ كوردستان نمایشی جلوبه‌رگ بكه‌ن، گوتى “ئێمه‌ هه‌ین، كچی ئه‌و خاكه‌ین و ده‌توانین ئه‌و كاره‌ بكه‌ین و ناوی كوردستان به‌رز بكه‌ینه‌وه‌”.

حه‌وت كچی سلێمانی و دوو كچی هه‌ولێر، له‌گه‌ڵ نۆ كوڕی هه‌ولێری و شه‌ش مناڵ كه‌ هه‌موویان كورد بوون، به‌ جلوبه‌رگی جیاواز چه‌ندجارێك هاتنه‌ سه‌ر ته‌خته‌ و خۆیان نمایش كرد، ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ هه‌فته‌ى پێشتر له‌ فامیلی مۆڵی دهۆك

تتطلب عرض الشرائح هذه للجافا سكريبت.

هه‌مان نمایشیان ئه‌نجام دابوو.

موهه‌نه‌د قادر عه‌بدوڵڵا ده‌رچووی به‌شی بازرگانى ئاماده‌یی پیشه‌یی كه‌ دیزاینه‌ری نمایشه‌كه‌ بۆ “بدوێ” ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه‌ ئه‌وانه‌ى هاتنه‌ سه‌ر ته‌خته‌ و نمایشی جلوبه‌رگیان كرد، یه‌كه‌مین كاریان نییه‌ پێشتریش نمایشی تریان ئه‌نجام داوه‌.
موهه‌نه‌د وه‌ك خۆی ده‌ڵێ ماوه‌ى چوار ساڵه‌ كاری دیزاین ده‌كات و ئه‌مه‌ دووه‌مین نمایشی جلوبه‌رگه‌ له‌گه‌ڵ گروپ ئه‌نجامی ده‌دات، روونى كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌وه‌ى سه‌رنجی راكێشاوه‌ ئاماده‌بوونى ژنان و كچانێكی زۆره‌ له‌ نمایشه‌كاندا كه‌ ئه‌مه‌ هه‌م واده‌كات كچه‌ نمایشكاره‌كان جۆرێك له‌ دڵنیایی و باوه‌ڕ به‌خۆ بوون په‌یدا بكه‌ن كاتێك ده‌چنه‌ سه‌ر ته‌خته‌كه‌، هه‌میش واده‌كات نمایشی جلوبه‌رگ به‌رده‌وامی پێ بدرێت كه‌ ئێسته‌ له‌ سه‌ره‌تا دایه‌.

له‌گه‌ڵ هه‌ر هاتنه‌ سه‌ر ته‌خته‌یه‌كی كچانی نمایشكار و هه‌ر جوله‌یه‌كیان له‌سه‌ر ته‌خته‌كه‌، ئاماده‌بووان چه‌پڵه‌یان بۆ لێده‌دان و هه‌وڵیان ده‌دا لێیان نزیك ببنه‌وه‌ بۆ ده‌ستخستنى وێنه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ نمایشكاره‌ كچه‌كان، ته‌نانه‌ت زیاتر له‌ 200 مۆبایل له‌ رێگه‌ى ئینته‌رنێته‌وه‌ راسته‌وخۆ نمایشه‌كه‌ی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان په‌خش ده‌كرد.
ئه‌وه‌ى جێی سه‌رنج بوو، رووبه‌ری ته‌خته‌ى نمایشه‌كه‌ زۆر بچووك بوو، نمایشكاران نه‌یانده‌توانی به‌ ئاره‌زووی خۆیان هه‌موو جوله‌یه‌ك بكه‌ن، جگه‌ له‌مه‌ش به‌هۆی نه‌بوونى شوێنى دانیشتن، خه‌ڵكێكی زۆر ناچار بوون به‌ پێه‌وه‌ بینه‌ری نمایشه‌كه‌ ببن.

لانه‌ عه‌بدلره‌حمان ده‌رچووی به‌شی ئه‌لكترۆنی په‌یمانگه‌، یه‌كێكی تر بوو له‌ كچه‌ نمایشكاره‌كان كه‌ قسه‌ى بۆ “بدوێ” كرد، خۆشحاڵی خۆی نه‌شارده‌وه‌ كه‌ توانیویه‌تى بۆ جاری دووه‌م له‌ماوه‌ى یه‌ك ساڵی كاركردنى له‌ نمایشی جلوبه‌رگ، بچێته‌وه‌ سه‌ر ته‌خته‌ و جلوبه‌رگی جۆراوجۆر نمایش بكات.
لانه‌ كه‌ كچێكی باڵا به‌رزه‌ و خه‌ڵكی سلێمانییه‌، له‌گه‌ڵ هه‌ر ده‌ركه‌وتنێكی بۆ سه‌ر ته‌خته‌ و نمایشێكی ئاماده‌بووان به‌ فیته‌ و چه‌پڵه‌ پێشوازییان لێی ده‌كرد، ئه‌و ده‌ڵێ هاتنى خه‌ڵكێكی زۆر هێزی پێده‌دات به‌رده‌وام بێت له‌ نمایش كردن.
“تا راده‌یه‌ك نمایشی جلوبه‌رگ له‌ كۆمه‌ڵگه‌ى كوردستانی قبوڵ كراو نییه‌، ده‌توانم بڵێم 25%ی خه‌ڵك قبوڵیانه‌ و پێشوازی لێده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش سه‌ره‌تایه‌كی باشه‌”.
لانه‌ باس له‌ هاندانى باوك و دایكی ده‌كات كه‌ رێگای پێده‌ده‌ن له‌سه‌ر ته‌خته‌ نمایشی جلوبه‌رگ بكات و گه‌شتى شاره‌كانى تری كوردستانیش بكات، گوتى “له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا هێشتا هه‌ندێك رێگری هه‌ر هه‌یه‌ ئه‌گه‌رچی یارمه‌تی زۆریان داوم، به‌ڵام من به‌رده‌وام ده‌بم و رووبه‌ڕووی هیچ كێشه‌ و گرفتێك نه‌بوومه‌ته‌وه‌”.
بڕیاره‌ رۆژى هه‌ینى داهاتوو، هه‌مان گروپ له‌ كچ و كوڕان نمایش بۆ هه‌مان بڕاندی جلوبه‌رگ له‌ فامیلی مۆڵی سلێمانى ئه‌نجام بده‌ن.

اضف تعليق

اترك رد

تسجيل الدخول

تابعونا

الاكثر مشاهدة