Takalami | تكلمي

كچان كاتێك عاشق ده‌بن چیيان به‌سه‌ر دێت؟

مرۆڤ كاتێك عاشق ده‌بێت گۆڕانكاری جیاوازی به‌سه‌ر دێت، به‌ڵام ئه‌وكاته‌ی‌ كچان عاشق ده‌بن ئه‌م نیشانانه‌یان له‌سه‌ر ده‌رده‌كه‌وێت.

1- شه‌رمن ده‌بن:
كچ ئه‌و كاته‌ی‌ عاشق ده‌بێت و خۆشه‌ویسته‌كه‌ی‌ ده‌بینێت شه‌رم ده‌كات و ئه‌مه‌ش بێ ویست و ئاگاییه‌ و زۆر كات له‌م حاڵه‌ته‌دا خۆی توڕه‌ ده‌كات و له‌و شوێنه‌ش ده‌ڕوات كه‌ ئه‌و كه‌سه‌ی‌ لێیه‌ كه‌ خۆشی ده‌وێت.

2-ڕه‌فتاره‌كانی منداڵانه‌ ده‌بێت:
یه‌كێك له‌و نیشانانه‌ی‌ كوڕ به‌ ئاسانی ده‌توانێت له‌ڕێیه‌وه‌ بزانێت كه‌ كچێك عاشقی بووه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ڕه‌فتاری منداڵانه‌ بنوێنێت له‌كاتێكدا پێشتر وا نه‌بووه‌.

3-هه‌وڵی ئه‌وه‌ ده‌دات قسه‌ ده‌ستپێبكات له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سه‌ی‌ خۆشی ده‌وێت:
بێ ئه‌وه‌ی‌ هه‌سته‌كانی ده‌رببڕێت زۆر كات هه‌وڵ بۆ ئه‌وه‌ ده‌دات یه‌كه‌مجار په‌یوه‌ندی به‌و كه‌سه‌وه‌ بكات كه‌ خۆشی ده‌وێت نامه‌ی‌ بۆ بنێرێت یان په‌یوه‌ندی پێوه‌ بكات.

4-گرنگی به‌ ڕوخسار و پۆشاكی زۆر زیاتر ده‌دات له‌ جاران:
كچان كاتێك عاشق ده‌بن خۆیان زیاتر جوان ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی‌ ببنه‌ جێگه‌ی‌ سه‌رنجی ئه‌و كه‌سه‌ی‌ خۆشیان ده‌وێت.

5-فزوڵی ده‌بێت:
پرسیار له‌سه‌ر ژیان و شته‌ تایبه‌ته‌كانی ئه‌و كه‌سه‌ ده‌كات كه‌ خۆشی ده‌وێت، و لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ له‌سه‌ر ده‌كات

راچڵه‌كین نیوز

تعليقات

اترك رد

تسجيل الدخول

تابعونا

الاكثر مشاهدة

%d مدونون معجبون بهذه: