Takalami | تكلمي

له‌ ترپه‌ى دڵ كورت تر

نه‌ژاد عزیز سورمێ//

ئه‌وه‌بوو قه‌ڵاى سه‌رچڵى و ڕسكانمان ؟
ئه‌وه‌بوو خه‌ون و چراوگى ڕێگامان ؟

( مانگ – ێكمان هه‌بوو
هه‌ندێ جار نان و
هه‌ندێ جار په‌نا
ئاسمان لێى به‌ تاڵان بردین
ئێستا بێ نان و بێ په‌ناین..! )
…………
…………
………….؟؟

نیو سه‌ده‌:
ڕووته‌ڵه‌ ،
چه‌ترمان له‌ سێبه‌ر هه‌ڵداوه‌
هه‌نیه‌مان ئاره‌قه‌ى گوناهى پێدا دێته‌ خوار
نیو سه‌ده‌…

نیو سه‌ده‌ى خیزه‌ڵان ..
به‌ چڕنۆك ،
به‌ تاوى فڕین و به‌ خوێنى ئومێد..
بێده‌نگیمان به‌ هاواره‌ گومڕاكانه‌وه‌ دیار..

نیو سه‌ده‌ ،
دورگه‌یه‌ك بووین دوور….
هه‌موو دونیامان له‌ وێنه‌ى گۆزه‌یه‌كى شكاودا بینى .

( هه‌بوو پرچى دڕنییه‌وه‌
هه‌بوو دایده‌هێنا..
ئێمه‌ش بۆ ژیان به‌ دواى
خۆڵه‌مێشى ،
سووتانى خۆمان ئه‌گه‌ڕاین ..
بكوژى – حسێن –
هه‌موو پاكیزه‌یى دونیاى
له‌ كراسێكى سووردا
به‌ دڕنده‌ى چیایان سپارد…)
………
…….؟؟

به‌ردیش پاڵى به‌ به‌رد داوه‌
ڕووبار له‌ چاوتا خنكاوه‌ ..

بمپارێزه‌ !
بمپارێزه‌ شووره‌ى خۆشه‌ویستى ،
شووره‌ى ئه‌به‌دیه‌ت ..
بمپارێزه‌ !
هاوارێكى ترم پێ نه‌ماوه‌ …
بم
پا
رێ
زه‌….. !
7/1994

تعليقات

اترك رد

تسجيل الدخول

تابعونا

الاكثر مشاهدة

%d مدونون معجبون بهذه: