بدوێ: رووزار ئهحمهد//
بە زۆرەملێی پێدانى كچێكی تەمەن ۱۱ساڵان لەبری قەرز به پیاوێكى تهمهن پهنجا ساڵى،كاردانەوەو لێکۆڵینەوە و کۆمەکداری لێكەوتەوە ئەو منداڵە خەڵکی زەردەڵان و هەلیلانی شاری ئیلامە کە لەبری (۱٥ملیۆن تمەن / ۱۲۰۰دۆلار)ی قەرزی باوكی، ناچارکرابوو کە شوو بە پیاوێکی تەمەن ٥۰ساڵ بکات و بە پێ ڕاگەیاندنێکی رێكخراوی مافی مرۆڤ ، ئێستا ئەو منداڵە تووشی چەندین نەخۆشی جۆراوجۆر بووە و دۆخی دەروونیشی نالەبارە و بۆیە هەنگاویان بۆ رادەسکردنی دەست پێکردووە.
رێكخراوەكە رایگەیاند: كە بەر لە دوو ڕۆژ ئیدارەی شارەکە لەگەڵ ژمارەیەک لە چالاکانی مەدەنی ئیلام سەردانی مالی ”س . ڕ“ تەمەن ٥۰ ساڵ دەکەن و ڕەزامەندی دەربڕیوە، بۆ تەڵاقدانی لەبەرانبە۱٥۰۰ دۆلار . لەلایەکی ترەوە دوای سەردانی کەسێک بۆ ماڵی باوک و دایکی کچە تەمەن ۱۱ساڵانەکە ڕایگەیاندووە، کە باوک و دایکی كچەكە هەردووكیان گیرۆدەی ماددە هۆشبەر بوونەو دوای تەڵاقدان نابێت کچەکە ڕادەستیان بکرێت. ئێستا لە شاری ئیلام لەڕێگای ڕێکخراو و جالاکوانی مەدەنیەوە پارە بۆ ڕزگاربوونی کچەکە كۆ دەکەنەوە.
هەواڵەکە هی ۲/٦/۲
اضف تعليق