Takalami | تكلمي

لەکەیسێکی تەمو مژدا؛هونەرمەندێکی کوردی لەدایکبووی کەرکووک، لەئەمریکا دەکوژرێت

ڕووزار احمد//

دلێر عه‌لی له‌ ساڵی 1980 له‌ شاری كه‌ركوك له‌ دایك بووه‌و كوڕی تێكۆشه‌ری دێرین شه‌هید (عه‌لی گه‌رمیانیه‌)، ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ خاوه‌نی چه‌ندین كلیپه‌و لە۲۰۱۷وە دابڕاوە .سەرچاوەیەک لەپۆلیسی ویلایەتیمتیکساسی ئەمریکا ڕایگەیاند دلێر عه‌لی‌ هونه‌رمه‌ندی كورد له‌ ویلایه‌تی ته‌كساسی ئه‌مریكا له‌لایه‌ن كه‌سانێكی نه‌ناسراوه‌وه‌ كوژراو پۆلیسی ئه‌و وڵاته‌ش لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ڕووداوه‌كه‌ ده‌ستى پێكردووه‌.
سه‌رچاوه‌کە راشیگه‌یاند: ئەو کردەوە تیرۆریستی یە شەوی ۲٥لەسەر۲٦/۱/۲۰۱۹ لەلایەن چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراوەوە ئەنجامداراوەو هه‌ڵیانكوتاوه‌ته‌ سه‌ر ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ و ویستویانه‌ له‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ی خۆیدا بیخنكێنن، به‌ڵام پێش گیان له‌ده‌ستدانی بۆ شوێنێكی نادیار هه‌ڵاتوون، دواتر دلێر عه‌لی به‌مه‌به‌ستی رزگاركردنی گیانی ده‌گه‌یه‌نرێته‌ نه‌خۆشخانه‌، به‌ڵام لەپاش٤۸ لە سه‌عات گیان لەدەست دەدا.
سه‌رچاوه‌كه‌ وتیشی پۆلیسی ویلایه‌تی ته‌كساس ده‌ستی به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ڕووداوه‌كه‌ كردووه‌، دوای ته‌واوبوونی ڕێكاره‌كانیش ته‌رمه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه‌ هه‌رێمی كوردستان..

اضف تعليق

اترك رد

تسجيل الدخول

تابعونا

الاكثر مشاهدة