Takalami | تكلمي

لە پاش تەواوبوونی کارەکەت، ئەم رێنماییانە ئەنجامبدە

 

توێژەرێكی ئەڵمانی لە زانکۆی “مانهایم زابینە زونینتاج” گرنگی حەوانەی مێشک دەخاتەروو، پاش ئەوەی لە کار تەواودەبێت، نەک تەنها لە رۆژانی پشوودا.

بەشێوەیەکی گشتی، هەمووان چالاکی تەنزئامێز و چوونەدەرەوە و ئارامکردنەوەی دەروونیان دادەنێن بۆ رۆژانی پشوو، کە ئەمە کارێکی هەڵەیە و پێویستە بەردەوام لە رۆژانی ئاسایشدا دوای تەوابوونی دەوام هەوڵبدەیت پشوو بە دەروونت بدەیت.

ئەم پسپۆڕە ئەڵمانیە، باس لەوەدەکات کە لە دوای کارکردن نابێت تەنها بایەخ بە گەڕانەوە بۆ ماڵەوە بدەیت، بەبێ ئەوەی هیچ چالاکیەک ئەنجامبدەیت، بە نمونە راهێنانی وەرزشی یان چوونە دەرەوەیە لەگەڵ هاوڕێکانت یان راهێنان لەسەر خواست و ئارەزووەکانت وەک سەما یان سینەما، یان گۆرانی وتن.

هاوکات ئاماژە بەوەشدەکات ئەو کەسانی تەنها کاردەکەن و دەگەڕێنەوە ماڵەوە و دووبارە ژیانە رۆتینیەکەی بەڕێدەکات، زیانی هەیە و دەبێتەهۆی بیرکردنەوەی سلبی، بەڵام بە پێچەوانەوە دەروونی ئارام دەبێتەوە و رەنگە داهێنانیش بکات لە کارەکەی.

 

 

خەندان لایف

اضف تعليق

اترك رد

تسجيل الدخول

تابعونا

الاكثر مشاهدة