Takalami | تكلمي

مارى كورى

يوسف‌ له‌تیف//

مارى كورى ئه‌و ئافره‌ته‌ى دووجار خه‌ڵاتى نۆبڵى وه‌رگرت و مردیش له‌ پێناو لێكۆڵینه‌وه‌كانیدا 7-11-2017 یادى سه‌د و په‌نجا ساڵه‌ى ئه‌و زانا پۆڵه‌ندییه‌ بوو كه‌ نا سراوه‌ به‌ مارى كورى.

ناوى ته‌واوى ماریا سكلودووسكا ،ساڵى 1867 له‌ وارشۆى پایته‌ختى پۆڵه‌ندا له‌ دایك بووه‌ و له‌ ساڵى 1934 و له‌ ته‌مه‌نى 66ساڵیدا به‌ هۆى نه‌خۆشى كه‌مخوێنییه‌وه‌ ،كه‌ له‌ئه‌نجامى لێكۆڵینه‌وه‌كانى به‌هۆى تیشكى ئه‌عوامه‌وه‌ تووشبوبوو كۆچى دوایى كردووه‌.

ماریا زانا بووه‌ له‌ هه‌ردوو بوارى فیزیا و كیمیا ئه‌و تاكه‌ ئافره‌ت بووه‌ كه‌ له‌ دوو  بوارى جیاوازدا له‌ بوارى فیزیاو كیمیادا ،خه‌ڵاتى زانستى نۆبڵى پێ به‌خشراوه‌. له‌ كاتى گه‌ڕان و پشكنینیدا له‌ گه‌ڵ مێرده‌كه‌ى بییر كورى مارى هه‌ردوو توخمى بۆڵۆنیۆم و رادیۆمى دۆزییه‌وه‌ و په‌ره‌ى پێدا بۆ به‌كارهێنانى له‌ تیشكى سینى .

ناوبراو ره‌گه‌زنامه‌ى فه‌ره‌نسى وه‌رگرتووه‌ ،یه‌كه‌مین ئافره‌ته‌ كه‌  پله‌ى مامۆستاى زانكۆى له‌ پاریس پێ بڕاوه‌.له‌ ساڵى له‌ ساڵى 1911دا به‌ ته‌نها نۆبڵى له‌ كیمیا وه‌رگرتووه‌. پسپۆرى له‌ هه‌رسێ بوارى فیزیا و كیمیا و بیركارى هه‌بووه‌ ،له‌و بوارانه‌ له‌ هه‌ردوو زانكۆى پاریس و سۆربۆن وانه‌ى وتووه‌ته‌وه‌.ماسته‌رى له‌ زانست وه‌رگرتووه‌ به‌ سه‌رپه‌رشتى هنرى بیكریل

نۆبڵ له‌ فیزیاله‌ ساڵى 1903 وه‌رگرتووه‌

مه‌دالیاى دیفى له‌ ساڵى 1903 وه‌رگرتووه‌

مه‌دالیاى ماتیستیش 1904 وه‌رگرتووه‌

نۆبڵ له‌ كیمیا له‌ ساڵى 1911وه‌رگرتووه‌

په‌یمانگاى چاره‌سه‌رى به‌ رادیۆم له‌ وارشۆى پایته‌ختى پۆڵندا له‌ساڵى 1932 دروست كردووه‌ وه‌ك وه‌فایه‌ك بۆ وڵاته‌كه‌ى ئێستاش ناوى (په‌یمانگاى ماریاسكوودونسكا كورى بۆ وه‌ره‌م) ه‌.

اضف تعليق

اترك رد

تسجيل الدخول

تابعونا