Takalami | تكلمي

ماوەی دووگیانی و ئارەزووی سێكس

سەروەر سالار//

لەكاتی دووگیانیدا هەم ئارەزووی سێكس زیاد دەكات و هەم گەیشتنە لووتكەی چێژ خێرا دەبێت.
رووداو–هێڵس كۆم

دیاردەكانی وەك ئێڵنجی بەیانیان، پەڵەی روخسار و بێزوو، لە باسە بڵاوەكانی بابەتی دووگیانین، بەڵام ئایا پرسیوتە ئارەزووی سێكسی خانمان لە كاتی دووگیانیدا چی بەسەردێ؟

لە هەندێك لە خانماندا بە درێژایی نۆ مانگی دووگیانی، ئارەزووی سێكس لە بەرزی و نزمیدایە، بەڵام بە گشتی وەهایە كە لە سێ مانگی یەكەم و سێ مانگی كۆتاییدا ئارەزووی سێكس زیاد دەكات و لە سێ مانگی نێوەڕاستدا وەكوو كاتە ئاساییەكانی پێش دووگیانییە.

لە سێ مانگی یەكەمدا بەهۆی بەرزبوونەوەی هۆرمۆنەكانی پەیوەست بە سێكس، ئارەزووی سێكس بەرز دەبێتەوە، بەڵام ئێڵنجی بەیانیان (كە لە سێ مانگی یەكەمدا روودەدات)، گرژبوونی ماوە ماوەی منداڵدان (كە خانمەكە رەنگە بە هەڵە واتێبگات لەبارچوونە) و هەستكردن بە ماندووێتی لەمپەر دەخەنە بەردەم ئارەزووی سێكسی یان سێكسكردن. لە سێ مانگی دووەمدا، هۆرمۆنەكانی سێكس جێگیر دەبنەوە، بۆیە لایەنی سێكسیش ئاسایی دەبێتەوە. لە سێ مانگی كۆتایی دووگیانی و بە تایبەت لە مانگی كۆتاییدا ئارەزووی سێكس دەگاتە لوتكە، بەهۆی زۆر بەرزبوونەوەی هۆرمۆنەكانی سێكس.

ئۆرگازم زووتر روودەدات:

بەرزبوونەوەی هۆرمۆنەكانی ئیسترۆجین، پرۆجیسترۆن، كۆرتیزۆڵ و تیستۆستیرۆن تەڕیی زێ زیاد دەكەن، ئەندامی زاوزێی خانمەكە هەستیارتر دەبن و زووتریش دەگاتە ئۆرگازم. هەر لەكاتی دووگیانیدا خوێن زیاتر بۆ كۆئەندامی سێكس و زایەندی دەڕوات، ئەوەش هەم ئارەزووی سێكس زیاد دەكات و هەم گەیشتنە لووتكەی چێژ خێرا دەكات. واتە لەكاتی دووگیانیدا هەم ئارەزووی سێكس زیاد دەكات و هەم گەیشتنە لووتكەی چێژ خێرا دەبێت.

سێكس كەم بكەوە

پێویست بە نیگەرانی ناكات، لە هەر بارێكدا سێكس بكرێت، خانمەكە چۆن ئاسوودەیە دەتوانێ وەها بیكات، جگە لە هەندێك حاڵەتی تایبەت كە تێیدا پزیشكی پسپۆڕ رێنمایی دەدات لە بارێكی تایبەتدا سێكس نەكرێ‌.

بەڵام لەگەڵ زۆر نزیكبوونەوەی وادەی منداڵبوون، باشترە سێكس نەكرێ، چونكە لەگەڵ تەقینی سەرئاودا ئەگەری هەوكردن زیاد دەكات.

*هۆكاری دیكەش كار لە سێكسی كاتی دووگیانی دەكەن:

مەرج نییە هەموو خانمان بەم ریتمە ئارەزووی سێكسیان بگۆڕێ لەكاتی دووگیانی، بەرزی و نزمییەكە لە هەندێك لە خانماندا جیاوازە و ئەو جیاوازییەش مایەی نیگەرانی نییە.

تەنانەت لەوانەیە لایەنی سێكس لە سكێكەوە بۆ سكێكی دیكە لە هەمان خانمدا جیاواز بێ و هاوشێوە نەبێ، ئەوەش هەر دیاردەیەكی ئاساییە و نابێ ببێتە مایەی دڵەڕاوكێ. چونكە پرۆسەی سێكس پرۆسەیەكی ئاڵۆزە و چەندین كارتێكەری دەروونی و جەستەیی هەن كە ئاساییە رووبدەن.

هەندێك خانم خەمبار دەبن بەشێوەی جەستەیان لەكاتی دووگیانیدا، كەچی هەندێكی دیكە شانازی پێوە دەكەن، بێگومان هەستی ئەرێنی، لایەنی سێكس بەهێز دەكات و خەمبارییش لاوازی دەكات.

كاردانەوەی هاوژینەكەش كاریگەری لەسەر لایەنی سێكسی خانمی دووگیان هەیە. هەندێك لە خانمان لە دووگیانیدا ئارەزووی سێكسیان هەیە، كەچی هاوژینەكانیان بە هەڵە وا تێگەیشتوون كە سێكسكردن بۆ كۆرپەی نیو سكی دایك خراپە! ئەوەش تێگەیشتنێكی بێ بنەمایە و نابێ ببێتە هۆی دووركەوتنەوە لە سێكس لەكاتی دووگیانیدا.

سه‌رچاوه‌: روداو نێت

اضف تعليق

اترك رد

تسجيل الدخول

تابعونا

الاكثر مشاهدة