Takalami | تكلمي

من ژنم

شیعری/ موسارەت ئەمین
وەرگێڕانی: عەزیز ئەجێ

ئەمرۆ ڕۆژی یادکردنەوەیە
ئەمڕۆ ڕۆژی بیرکردنەوەیە
بۆ هەموو ئەوەی کە جیهان کردونی
بۆ ڕەنگی جوانی پەمەیی
***
ئەوان دەرگایان بەسەر ژندا کڵۆمدا
ئەوان ڕۆژانێک ژنیان ڕاونا
هەموو ژیانی ژنیان بەڕەشەبا سپارد
چاوانی شێواوی ژن وایان وت
***
ژنێکی بێچەک
بە هاندانی خۆدەسگیرکراوەوە
پیاوان توانای ژنانیان دزی
بە وێنە وشک و ڕەقەکانیانەوە
***
ژنان خۆیان بەبێ یارمەتی بینی
ئەمە وای لێکردن بگرین
ژیانیان گۆڕا بە جەهەننەم
ژیان وایکرد مردن هەڵبژێرن
***
بەڵام با شتێک بڵێم
شتێک کە پڕ بێت لە هیوا
ژنان ڕێگەی خۆیان دۆزیەوە
فێر بوون چۆن ژیان بکەن
***
ژنێک، دایکێک، هاوسەری پیاوێک
بەئارامی خەبات دەکەن
بەئاگا دێن، خۆدەگرن، کار دەکەن
تا ئێستاش لە ململانێدان لەگەڵ ژیاندا …..
***
* ئەجێ ناوی دایكمە. ئەمرۆ لەجیاتی عەزیز رەئووف دەنوسم عەزیز ئەجێ..

اضف تعليق

اترك رد

تسجيل الدخول

تابعونا

الاكثر مشاهدة