Takalami | تكلمي

مه‌راسیمى چله‌ى ماته‌مینى سێوان قادر و منداڵه‌كانى به‌ڕێوه‌ ده‌چێت

ڕۆژى دوو شه‌ممه‌چوارى شوباتى “2019”  به‌ دروشمی “ژن ژیانه‌ مه‌یكوژه‌” مه‌راسیمی چله‌ی ماته‌مینی سێوان قادر و منداڵه‌كانی له‌ چه‌مچه‌ماڵ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

 

بنه‌ماڵه‌ی سێوان قادر له‌ لێدوانێكدا ئاماژه‌یان به‌وه‌كرد، كه‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٤ی شوباتی ٢٠١٩ كاتژمێر دووی پاش نیوه‌ڕۆ له‌ هۆڵی شاكر فه‌تاح له‌ چه‌مچه‌ماڵ چله‌ی سێوان قادر و هه‌رسێ منداڵه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

به‌ناوی بنه‌ماڵه‌كه‌وه‌ داوایان له‌ خه‌ڵكی كرد وه‌كو هاوسۆزییه‌ك بۆ ڕۆحی سێوان و منداڵه‌كانی و به‌گژداچوونه‌وه‌ی تاوانی كوشتنی ئافره‌تان له‌ مه‌راسیمی چله‌ی ماته‌مینیه‌كه‌دا ئاماده‌بن.

شه‌وی( ١٦ی كانوونی یه‌كه‌می ٢٠١٨ )به‌ھۆی ڕووداوێكی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ گه‌ڕه‌كی ئاسوده‌ی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ سێ منداڵی خێزانێك گیانیان له‌ده‌ستدا و دایكی منداڵه‌كانیش سێوان قادر له‌ به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ “٢٤ی كانوونی یه‌كه‌می ٢٠١٨” له‌نه‌خۆشخانه‌ی ئیمێرجنسی سلێمانی گیانی له‌ده‌ستدا.

له‌باره‌ی نوێترین زانیاریی له‌سه‌ر كه‌یسی سوتانی سێوان و منداڵه‌كانی، سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی پۆلیسی سلێمانی ڕایگه‌یاند، ئه‌و كه‌یسه‌ قۆناغێكی باشی بڕیوه‌ به‌ڵام ئێستا په‌ڕاوه‌كانی له‌ به‌شی پۆلیسی چه‌مچه‌ماڵه‌وه‌ نێردراوه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی سلێمانی ئه‌ویش به‌مه‌به‌ستی وردبینی، ڕاپۆرته‌كانی به‌رگری شارستانی و تیمه‌كانی به‌ڵگه‌ی تاوان و تیمه‌كانی پۆلیسی چه‌مچه‌ماڵ كه‌ چوونه‌ته‌ شوێنی ڕووداوه‌كه‌ و وته‌ی شایه‌تحاڵه‌كان هه‌موویان هاوپێچكراون.

ئه‌وه‌شى ڕاگه‌یاند ئه‌وانه‌ی كه‌ له‌و كه‌یسه‌دا به‌ندن دوو كه‌سن ئه‌وانیش هاوسه‌ره‌كه‌ی سێوان و ئافره‌تێكی تره‌ به‌پێی مادده‌ی ٤٠٦ له‌ یاسای سزاداندا، په‌ڕاوه‌كه‌ له‌ وردبینیدایه‌ له‌ دادگای سلێمانی، لێكۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌و دۆسییه‌ به‌رده‌وامه‌.

اضف تعليق

اترك رد

تسجيل الدخول

تابعونا

الاكثر مشاهدة