Takalami | تكلمي

موژدە رازی:هونەر لای من جوانی و راستی دەگەیەنێت و سەرچاوەی دەربرِینی خۆشییە

موژدە رازی یەکێکە لەو خانمه پەیکەرسازانەی بە عیشق و جوانییەوە لە هونەری پەیکەرسازی و وێنە کێشان دەروانێت، لە پیشانگایەکی هاوبەشدا پەیامنێری ماڵپەری بدوێ چاوی بەچەند کارێکی کەوت بۆ زیاتر ناسینی مامۆستا موژدە پرسیارمان لە بارەی هونەرەکەی لێ کرد.
موژدە ماوستای هونەرە و دەرچووی پەیمانگەی هونەرە جوانەکانی شاری هەولێرە، لە ئێستادا لە قوتابخانە وانەی هونەر دەڵێتەوە. و چەندین پەیکەری درووست کردووە و دەیان وێنەی کێشاوە.
ئەم پەیکەرسازە سەبارەت بەکاری پەیکەرسازی و وێنەکێشان دەڵێت:
هونەر لای من جوانی و راستی دەگەیەنێت و سەرچاوەی دەربرِینی خۆشییە بۆمن بۆیە هەر لە منداڵییەوە ئاشنای بووم و پەرەم بەو حەز و خولیا هونەرییەم دا، جێی بایەخە کە خانەوادەکەم هەمیشە پشتگیرییان کردووم، بەتایبەتی لە پاش هاوسەرگیری هاوسەرەکەم زۆر هاوکاری کردووم و زەمینەی بۆ رەخساندووم لە پیناو ئەوەی بەردەوام بم ئەو هەمیشە هانی داوم بۆ پێشخستنی کارە هوونەرییەکانم.
لە تابلۆکانم دەمەوێ ئازار و نەهامەتییەکانی ژیان بخەمەروو بەشێوازێکی هونەری کە تایبەتە بەخۆم گوزارشتیان لێ بکەم. هەڵبەتە کاری پەیکەرسازی کارێکی ئاسان نییە و پێوێستی بە هێزی مادی و مەعنەوی هەیە و بۆ درووستکردنی پەیکەرێک پێویستت بە کات و کەرەستە هەیە، ئەمەش بە پێی بارستایی گەورە و بچووکی کارەکە دەگۆرێت.
لە زۆرێک لە پیشانگا هاوبەشەکاندا بەشدارییم کردووە کە ساڵانە لەلایەن پەیمانگای هونەرە جوانەکانەوە دەکرێتەوە، وێرای پیشانگای هاوبەشی دیکە. هەمیشە بە گورِ و تینەوە کار دەکەم بەو هیوایەی بتوانم کاری باشتر ئەنجام بدەم لە ئایندە.

chnar

تتطلب عرض الشرائح هذه للجافا سكريبت.

اضف تعليق

اترك رد

تسجيل الدخول

تابعونا

الاكثر مشاهدة