Takalami | تكلمي

نەخۆشی پاقلە

نەخۆشی پاقلە جۆرێکە لە کەم خوێنی بۆماوەیی کە تەنھا لەو منداڵانە ڕوودەدات کە کەمی ئەنزیمی (G6PD) یان ھەیە و بە تایبەت لە منداڵی کوڕ زیاتر بەدی دەکرێت وەک لە کچ.

منداڵی تووشبوو نیشانەکانی جیاوازە بە گوێرەی ڕێژەی کەمی ئەنزیمەکە لە کەم خوێنیەکی کەمەوە بۆ کەم خوێنیەکی زۆر و کتوپڕ کە پێویستی بە چارەسەری خێرا ببێت و لە نەخۆشخانە بخەوێنرێت و خوێنی بۆ بگوازرێتەوە.

لەگەڵ کەم خوێنی منداڵەکە زەردووییشی دەبێت بەھۆی زۆری و خێرا تێکشکانی خڕۆکە سوورەکان. ھەروەھا گۆڕانی ڕەنگی میزی منداڵەکە کە وەکو ڕەنگی چای لێدێت.

دمحمود محمد
پزیشکی پسپۆری منداڵان

اضف تعليق

اترك رد

تسجيل الدخول

تابعونا

الاكثر مشاهدة