Takalami | تكلمي

هه‌ندێ ده‌سته‌واژه‌ى یاسایى كه‌ پێوه‌ندیى به‌ ئافره‌ته‌وه‌ هه‌یه‌

 

– بژێوى بریتیه‌ له‌سه‌رجه‌م مافه‌ داراییه‌كانى ژن كه‌پیاو پابه‌ند ده‌بێت به‌پێدانى له‌كاتى ده‌ست پێكردنى گرێبه‌ستى ماره‌بڕین وبه‌پێى حاڵه‌تى دارایى پیاو ده‌خه‌مڵێنرێت (به‌هه‌بوون یاخود نه‌بوون) له‌به‌ر ئه‌وه‌ى بژیوى هه‌موو كه‌سێك له‌سامانى خۆیه‌تى ته‌نها بژیوى ژن له‌سه‌ر مێرده‌كه‌یه‌تى.

– ماڵى ڕه‌وا

بریتیه‌ له‌به‌شێك له‌بژێوى ژن كه‌مافى ڕه‌واى خۆیه‌تى پیاو له‌ماڵێكى سه‌ربه‌خۆ دایبنێت وسه‌رجه‌م پێداویستیه‌ ڕه‌واكان له‌خۆ بگرێت كه‌پێویستى ده‌بێت بۆ ژیانێكى ئاسایى.

– بژێوى ماوه‌ى چاوه‌ڕوانى (بێ نوێژى)

ئه‌گه‌ر پیاو ژنه‌كه‌ى ته‌ڵاقدا ته‌ڵاقى گێڕانه‌وه‌یى یاخود جوداكه‌ره‌وه‌ پێویسته‌ بژێوى ماوه‌ى چاوه‌ڕوانى ته‌ڵاقى پێ بدات تاكو ئه‌و ماوه‌یه‌ ته‌واو ده‌بێت ئه‌وه‌ش وه‌ك بژێوى ژن ئه‌ژمار ده‌كرێت له‌پێش ته‌ڵاقدان .

– گوێڕایه‌ڵى

بریتیه‌ له‌ڕه‌زامه‌ندى وپابه‌ندى وبه‌ده‌نگه‌وه‌چوونى ژن بۆ مێرده‌كه‌ى له‌و چوارچێوه‌یه‌ى دیاریكراوه‌ به‌پێى یاسا وشه‌رع به‌شێوه‌یه‌ك زیان به‌ژن نه‌گه‌یه‌نیت.

-په‌نهانى دروست

بریتیه‌ له‌پێكه‌وه‌بوونى ژن وپیاو به‌شێوه‌یه‌ك له‌شوێنێك بن ڕێگریه‌ك نه‌بێت له‌جووت بوونى نێوانیان ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر گرێبه‌ستى ماره‌بڕینى دروست ئه‌نجامدرابوو وپه‌نهانى له‌نێوانیان ڕوویدا وهیچ ڕێگریه‌كى هه‌ستى یاخود سروشتى یاخود ڕه‌وا نه‌بێت بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌.

– جودابوونه‌وه‌ى جوداكه‌ره‌وه‌ى گه‌وره‌

بریتیه‌ له‌ته‌واوكه‌رى ته‌ڵاقى سێهه‌م ئه‌گه‌ر پیاو ژنه‌كه‌ى ته‌ڵاقدا به‌سێ ته‌ڵاق له‌وكاته‌دا لێى حه‌رام ده‌بێت وبۆى ناشێت تاكو مێرد به‌كه‌سێكى تر ده‌كاته‌وه‌ مێرد كردنێكى دروست دواتر ته‌ڵاقى بدات یاخود بمرێت ئه‌و كاته‌ ئه‌توانێت جارێكى تر بیهێنێته‌وه‌ به‌گرێبه‌ست وماره‌ییه‌كى تر ئه‌گه‌ر ژنه‌كه‌ ڕه‌زامه‌ند بێت.

 

اضف تعليق

اترك رد

تسجيل الدخول

تابعونا

الاكثر مشاهدة