Takalami | تكلمي

هه‌وڵ بده‌ كه‌متر به‌دیار تیڤییه‌وه‌ دانیشیت

 به‌پێى توێژینه‌وه‌یه‌كى به‌ریتانى كه‌له‌ یه‌كێك له‌زانكۆكانى به‌ریتانیا ئه‌نجام دراوه‌ ، ده‌ركه‌وتووه‌ زۆر دانیشتن به‌ دیار سه‌یركردنى تیڤییه‌وه‌ زیانت پێ ده‌گه‌یه‌نێت و توشى نه‌خۆشى درێژخایه‌نت ده‌كات .

 
له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا هاتووه‌ زۆر دانیشتن به‌دیار تیڤییه‌وه‌ زیاتر وات لێ ده‌كات هه‌ست به‌ برسێتى بكه‌یت و زیاتر ئاره‌زووى خۆراك بكه‌یت ، به‌تایبه‌تى خواردنى ژه‌مه‌ خۆراكى خێرا و ئاماده‌ كراو .
دوو كاتژمێر دانیشتن به‌ سه‌یركردنى تیڤى وات لێ ده‌كات زۆر بخۆیت ، به‌وه‌ش هۆكارێكه‌ بۆ توش بونت به‌ شه‌كره‌ و به‌رزبوونه‌وه‌ى كۆلیسترۆڵى خوێن .
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا مێشك و ده‌روون ماندوو ده‌كات و هه‌ست به‌ هیلاكى ده‌كه‌یت و له‌ش ته‌مه‌ڵ ده‌كات ، چست و چالاكى له‌ش كه‌م ده‌كاته‌وه‌ .
بۆیه‌ هه‌وڵ بده‌ به‌تایبه‌تى به‌ڕۆژ به‌دیار تیڤییه‌وه‌ دانه‌نیشیت ، به‌ڵكو شه‌وان باشتره‌ به‌ڵام با كاتێكى زۆر نه‌خایه‌نێت .
له‌عه‌ره‌بییه‌وه‌.

اضف تعليق

اترك رد

تسجيل الدخول

تابعونا

الاكثر مشاهدة