Takalami | تكلمي

هەندێک ئامۆژگاری بۆ ئەو کەسانەی خەوی ناخۆش دەبینن

ڕەنگە واباو بێت کە مەحاڵە هەرگیز بتوانین زاڵبین بەسەر خەو بینینماندا بەتایبەتی خەوی ناخۆش و ترسێنەر، چونکە هەمیشە خەوی ناخۆش و بێزارکەر پێویستی بەکاتە بۆ ئەوەی تەواو دەروونت لەبیری بکات.

بەڵام ئەمە هەڵەیە و تەنها خۆت دەتوانیت لەڕێگای 13 ڕێگاوە تەواو زاڵبیت بەسەر خەوەکانی کاتی خەوتندا و چیتر ڕێگانەدەیت خەوی ناخۆش و خراپ ببینیت:

1-خۆت بەدوور بگرە لەهەموو دوودڵی و دڵەڕاوکێ و توڕەییەک، پەستانێکی زۆر مەخەرە سەر دەروونت، هەمیشە پێش خەوتن فرسەتێک بدە بە مێشکت ئارام بێتەوە دواتر بخەوە.

2-ئاگاداربە لەهەموو جێگایەک مەخەوە، هەمیشە کاتی خەوت دیاریبکە و بچۆرە شوێنی تایبەتی خەوتنت، چونکە ئەو شوێنەی تیایدا دەخەویت ڕۆڵی هەیە لە تێکچوون و ناخۆشی خەوەکانت.

3-پێش خەوتن خواردن مەخۆ، هەمیشە ماوەیەک بدە بەگەدەت بحەوێتەوە بۆ ئەوەی کرداری هەرس تەواو بێت، بەتایبەتی خواردنی گۆشت و چەوری و پەنیریش.

4-هەتا دەتوانیت خواردنەوەی خواردنەوە کافاینەکان کەم بکەرەوە یان لە ئێوارە بەدواوە ئیتر مەیخۆ، چونکە ئارەق پێدەکاتەوە لەکاتی خەودا و خەوەکانت تەواو تێکدەدات و بێزارکەر دەبێت.

5-ئاگاداربە لە سەیرکردنی فیلمی ترسناک و ناخۆش یان بینینی هەر دیمەنێکی خراپ کە کاریگەری لەسەر مێشک دروستبکات.

6-پێش ئەوەی بخەویت بەشێوازێکی سادە بیر لە ژیانت بکەرەوە و ڕازی بە بەهەر ڕووداوێک یان شتێک کە لەژیانتدا لەو کاتەدا بوونی هەیە و هەستەکانت ئاسوودە بکە، دواتر بخەوە.

7-بیر بکەرەوە لە دیمەنی سروشتی بۆ ئەوەی مێشک ئارام بێتەوە، واتە باشترە بیربکەیتەوە لەهەموو ڕووداو و بابەتێکی خۆش.

8-ئەنجامدانی هەنێک ڕاهێنانی وەک یۆگا یان ڕۆیشتن یان جوڵەیەکی دیکە کە یارمەتیت بدات بیرۆکە خراپەکانت لەبیربچێتەوە و باشتر بیربکەیتەوە.

9-ئەگەر هەموو شەوێک هەمان خەوی ناخۆشت بینی، خودی خۆت بەرامبەر ئاوێنە بووەستە و بە مێشک ڕاهێنان بکە تا چۆن زاڵبیت بەسەر ئەو خەوەدا بۆ جاری داهاتوو و ڕێگانەدەیت دووبارە بێتەوە.

10-لەسەر پشت مەخەوە، چونکە جگە لەوەی لەڕووی تەندروستیەوە خراپە، لەهەمانکاتدا کاریگەری دەکاتە سەر مێشک و خەوی ناخۆش دەبینیت.

11-لەسەر پەڕەیەک یان هەر شتێک ئارەزوو دەکەیت خەون و چالاکیە خۆشەکانت بنوسەرەوە، چونکە بەو جۆرە پەستان دەخەیتە سەر مێشکت تا بیر لە خۆشیەکان بکاتەوە و خەیاڵە ناخۆشەکان کەمبێتەوە.

12-دەروونی خۆت خۆشبووێت و هەمیشە بەهەموو عەیبەکانیەوە قبوڵی بکە، ڕەنگە کاتێک هەڵبژاردن یان پێشنیارێک دەخەنە بەردەمت ئاسان بێت بەڵام جێبەجێکردنی قورس بێت بۆ دەروونت، بەڵام ئاسانتر دەبێت ئەگەر بینوسیتەوە بەنمونە لەسەر لاپەڕەیەک بنوسە من خۆمم خۆشدەوێت و وشەی جوان بنوسە، بەم جۆرە هەست بە ئاسوودەی دەکەیت و بیرکردنەوەکانت خۆش دەبێت.

13- ئەو ژوورەی لێی دەخەویت، هەوڵبدە هەمیشە کەشێکی ئاسوودەبەخشی هەبێت وەک بۆنی خۆش و ڕەنگی جوان.

 

خەندان لایف

اضف تعليق

اترك رد

تسجيل الدخول

تابعونا

الاكثر مشاهدة