Takalami | تكلمي

٢٠ ئامۆژگاری بۆ پاراستنی کەسایەتیت…. !!

–  بزانە کەی پێویستە قسە بکەیت.
‎- بزانە کەی کاتەکە گونجاوە بۆ گفتوگۆكردن، خۆت ڕابھێنە کە قبوڵت بێ ھەڵەبیت و بەرامبەرەکانت ڕاستبن.
– بزانە کەی دەبێ قسە بکەیت. کاتی دیفاعکردن لە خۆشەویستانت مەردانە قسە بکەو مەترسە.
‎- کە قسە دەکەیت لەگەڵ خەڵکدا تەماشای چاویان بکە و ڕێک بوەستە , خوار راوەستان باش نییە.
‎- ھەوڵ بدە لاسایی خەڵک نەکەیته‌وه‌ لە ( body language ) واتا لە شێوازی وەستان و دانیشتن و شێوەی روخسار و جوله‌یان, خۆت چۆنیت وابە و مەترسە لە جیاوازییەکانت…. هه‌ندئ جار لاسایى كردنه‌وه‌ى كه‌سێك كه‌ ئازیزه‌ لات زۆر هه‌ستیكى خۆشه‌ .
‎ – نەرم بە لەگەڵ خەڵکدا و ڕێزیان لێ بگرە.
‎- ھەمیشە پەنجەمۆری خۆت ھەبێ و ئاوێنەی کەس مەبە.
– قسەخۆش و زمان شیرین بە.
‎- كه‌سایه‌تى بە ڕواڵەت نییە , بەڵکۆ به‌و پەیامەیە کە دەتەوێ بیگەێنیت.
‎- با بڕوا لە چاوت دیار بێت , ھەروەھا لە ڕوخسار و شێوەی دانیشتن و ڕاوەستانت.
‎- بە بڕواوه‌ لەگەڵ ناخی خۆتا بژی تا دەبێتە ڕاستییەک.
‎ -ھەرگیز نەڵێی ( من دۆڕاوم ) ( من سەرکەوتوو نیم ) چونکە ئەگەر قەناعەتت ھێنا بەوە ئیتر له كرداره‌كانت به نه‌رئنى ره‌نگ ده‌داته‌وه.
‎- خۆت سەرقاڵکە بە بیرۆکەی بەسوود , ئەگەر وا نەکەیت بیرۆکەی خراپ ھێرش دەبەنە سەر ناخت و تێکی دەدەن.
‎- له یه‌ك ره‌هه‌ند سه‌یرى هئچ مه‌كه، به‌ڵكو له گشت ره‌هه‌نده‌كانى تاكو تووشى لێكدانه‌وه‌ى هه‌له نه‌بى.
‎- ئەگەر شکستت ھێنا لە بوارێکدا بۆ کەسی باس مەکە تەنھا بۆ ئەوانە نەبێت کە مامۆستاتن یاخود جئگاى متمانه‌ن.
‎- ڕۆژ و ساتە ناخۆشەکانی ژیانت لەبیر خۆت بەرەوە چونکە نایەڵن پێشکەویت ته‌نها ئه‌گه‌ر بۆ ئه‌وه بێت سودیان لئ وه‌رگریت.
‎- ھەمیشە خۆت بڕیاردەری بڕیارەکانت بە.
‎- کاتت ڕێکبخە تا بەشی ( بیناکردنی كه‌سایه‌تیت ) و ( پتەوکردنی پسپۆرییەکانت ) و ( زانست) بکا.
‎- ھەمیشە ئامانجەکانت لە بیر بێت و با خەڵک بزانێت کە تۆ خاوەن پەیامیت.
-مەشڵەژێ کە دوچاری ناڕەحەتی دەبی, تۆ یەکەم کەس نیت و کەسیش بێ کێشە نییە …ئارام گرتن… چاره سه رى هه‌موو شتێكه‌

‎وەرگیراوە

اضف تعليق

اترك رد

تسجيل الدخول

تابعونا

الاكثر مشاهدة