Takalami | تكلمي

پێنج رەفتاری هەڵە لە بەیانیاندا ئەنجام مەدە

بێگومان ماندووبوون و خەوی کەم، هۆکارە بۆ ئەوەی بەیانیان زوو لە کاتی گونجاودا هەڵنەسیت، دواجاریش کارەکانت بەپەلە ئەنجامدەدەیت بەشێوەیەکی ناتەندروست.

بەپێی هەواڵەکەی yasmina ئەم پێنج رەفتارە باوە لە بەیانیاندا هەڵەیە:

1-بێگومان راهێنانی وەرزشی زۆر گرنگە ئەنجامدانی لە بەیانیاندا، بەڵام بەردەوام دووبارەبوونەوەی، واتە هەموو رۆژێک تەندروست نییە و ماسولکەکانت زۆر ماندودەکات، لەهەمانکاتدا دەروونت توشی بارودۆخێکی دەروونی ناخۆش دەکات، چونکە دەبێتە رۆتین.

2-پاککردنەوەی ددانەکان راستەوخۆ دوای نان، چونکە زیان بە مینای ددانەکانت دەگەیەنێت، پێویستە پاش ماوەیەک بیشۆیت.

3-خواردنەوەی قاوە بەر لە نان خواردن، بێگومان زیان بە گەدەت دەگەیەنێت و رێژەی شەکری خوێنیش زۆر دادەبەزێنێت.

4-لانەدانی پەردەکان لە بەیانیاندا هەڵەیەکی باوە، چونکە بەگوێرەی توێژینەوەکان گرنگە پێش چونەدەرەوە لە ماڵ روناکی وەربگرێت جەستەت، بۆ ئەوەی توانا و وزەکانت چالاکبێت.

5-بێگومان ژەمی بەیانی گرنگە، بەڵام خواردنی کاربۆهێدراتێکی زۆر وەک نان و پسکویت دروست نییە، باشترە پرۆتینی زۆر بێت.

خەندان لایف-

 

اضف تعليق

اترك رد

تسجيل الدخول

تابعونا

الاكثر مشاهدة