Takalami | تكلمي

پێویسته‌ به‌ هه‌ڵه‌ له‌ یه‌كتر تێنه‌گه‌ین… به‌تایبه‌تى خانمان و پیاوان

 ئاماده‌كردن و نوسینى :جمیله‌// 

هه‌ندێ بیركردنه‌وه‌ى هه‌ڵه‌ هه‌ن له‌باره‌ی ئافره‌تان، پیاوانیش باوه‌ڕییان پێی هه‌یه‌، ئه‌مه‌ش یان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك مۆركی به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه‌، یانیش له‌به‌ر به‌هه‌ند وه‌رنه‌گرتنی ئه‌و جیاوازییانه‌یه‌ كه‌ له‌ نێوان خانمان و پیاواندا هه‌یه‌ ، هه‌ندێ له‌م بیرۆكه‌ هه‌ڵاَنه‌ش:
• خانمان ئاره‌زووی به‌رانگاربونه‌وه‌یان نییه‌.
زۆر له‌ پیاوان نازانن كه‌ شێوازی مامه‌ڵه‌كردن لای پیاوان جیاوازه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌ لای ئافره‌تانه‌، پیاوه‌كان ڕاسته‌وخۆ بابه‌ته‌كانیان ده‌خه‌نه‌ ڕوو و مه‌به‌سته‌كانیشیان ئاشكرا ده‌كه‌ن، به‌ڵام سروشت و ئاكاری ئافره‌ت وای لێده‌كات هه‌میشه‌ خوێندنه‌وه‌ و شیكردنه‌وه‌ بۆ كاردانه‌وه‌ی كه‌سی به‌رانبه‌ر بكات پێش خستنه‌ ڕووى داخوازییه‌كانى، له‌ سه‌ره‌تادا ڕوون و ئاشكراى ناكات، به‌ڵام ئه‌مه‌ ئه‌وه‌ ناگه‌یه‌نێت كه‌ مه‌به‌ست و ئاره‌زووی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ نییه‌، به‌ڵكو ئه‌مه‌ ته‌نها شێوازی ده‌ڕبڕینه‌ له‌لاى خانمان .
• خانمان به‌گشتی له‌یه‌ك ده‌چن.
هه‌رگیز كه‌ته‌لۆكێك( نه‌خشه‌یه‌ك) نیه‌ بۆ تێگه‌یشتنى ئه‌وه‌ی كه‌ خانمان چۆن چۆنى مامه‌ڵه‌ ده‌كه‌ن، هه‌ر خانمێك به‌شێوازێك مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌رى خۆى ده‌كات، هه‌ندێ له‌ خانمان وه‌كو پیاوان ره‌فتار ده‌كه‌ن و توانای ده‌ربڕینی ڕاسته‌وخۆیان هه‌یه‌. ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ ده‌گه‌یێنێ كه‌واته‌ جیاوازی له‌ نێوان خانمانیشدا هه‌یه‌، بۆیه‌ باشترین ڕێگه‌ بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئافره‌ت ئه‌وه‌ نیه‌ كه‌ ئامۆژگارییه‌كانت له‌ هاوڕێكه‌ت وه‌ربگری، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌، پێویسته‌ خودی خۆت هه‌وڵ بده‌ی ئه‌و ئافره‌ته‌ كه‌ خۆشت ده‌وێ بناسیت و بزانیت چی ده‌وێت و كاردانه‌وه‌كانی چین، و هه‌رگیز نابێت به‌راورد بكه‌یت له‌ نێوان ئه‌و و خانمانی تردا.
• خانمان هه‌میشه‌ پێویستیان به‌ پیاو هه‌یه‌ ؟!
ئه‌وه‌ی به‌گشتی ده‌رباره‌ى خانمان له‌ قه‌ڵه‌م دراوه‌، كه‌ لاوازن و به‌ به‌رده‌وامی پێویستیان به‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ هاوشانى بن بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كترى ته‌واو بكه‌ن و بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر ئاسته‌نگه‌كانی ژیان و پێداویستیه‌كانی، ئه‌مه‌ش هه‌موو راستییه‌كه‌ نیه‌، چونكه‌ زۆرێك له‌ خانمان به‌شێوه‌یه‌كی دیار و به‌رچاو و دلێرانه‌ ژیان ده‌به‌نه‌ سه‌ر به‌بێ ئه‌وه‌ى پیاو ئاماده‌یى هه‌بێت له‌گه‌ڵیدا، ته‌نانه‌ت ئه‌و خانمانه‌ی كه‌ له‌گه‌ڵ پیاوه‌كانیان ژیان ده‌به‌نه‌ سه‌ر له‌ به‌ر ئه‌وه‌ نیه‌ كه‌ لاوازن وناتوانن به‌ره‌نگارى قورسیه‌كانى ژیان بن وخۆیان پێ به‌خێو ناكرێ یان و به‌بێ پیاو ژیان ئه‌سته‌م بێت، به‌ڵكو به‌هۆی خۆشه‌ویستی و ئاوێته‌بوونه‌ له‌گه‌ڵ به‌رامبه‌ره‌كه‌ى.
• هه‌ستى خانمان سانسۆر ناكرێن ؟!
زۆر له‌ پیاوان وای بۆ ده‌چن كه‌وا خانمان توانای سانسۆركردنی هه‌سته‌كانیان نیه‌، و توانای شاردنه‌وه‌ی فرمێسكه‌كانیان نیه‌، به‌ڵام ئه‌م بۆچونه‌ راست نیه‌، خانمه‌كان هێزێكى گه‌وره‌ و توانایه‌كى دیارىان هه‌یه‌ بۆ ده‌رنه‌خستنى هه‌ست و سۆزه‌كانى و راگرتنى فرمێسكه‌كانى وه‌كو زۆربه‌ی پیاوان، هاوكات له‌ هه‌مان كاتدا زۆرێك له‌ پیاوانیش هه‌ن ناتوانن هه‌ست و كاردانه‌وه‌كانیان بشارنه‌وه‌ و سانسۆری بكه‌ن.
• خانمان توانای بڕیاردانیان نییه‌ له‌سه‌ر بابه‌ته‌ گرنگه‌كان .
به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌ زۆربه‌ی كۆمه‌ڵگاكان ، بیروباوه‌ڕى پیاوسالارى باڵى به‌سه‌ر بواره‌كانى ژیاندا گرتووه‌، بڕیاردان به‌ ده‌ستی پیاوان بووه‌، پیاوه‌كان وای بۆ ده‌چن كه‌وا ئافره‌تان هه‌رگیز توانای بڕیاردانیان نییه‌ له‌سه‌ر بابه‌ته‌كان وكاروباره‌كانى ژیان، ئه‌مه‌ هه‌رگیز راست نیه‌، به‌ڵكو پێچه‌وانه‌ى راستییه‌كانه‌، چونكه‌ كاتێ كارێك یا پۆستێكى گرنگ به‌ئافره‌ت ده‌سپێردرێت، یان به‌سه‌رهاتێكى چاره‌نووسساز روبه‌ڕووى ده‌بێته‌وه‌، به‌وپه‌ڕى دڵسۆزی و به‌رپرسیاریه‌تى بیری لێده‌كاته‌وه‌ و له‌ هه‌موو لایه‌كه‌وه‌ سه‌یری بابه‌ته‌كه‌ ده‌كات و ئه‌و كاته‌ بڕیارێكی ژیرانه‌ و سه‌ركه‌وتووانه‌ ده‌دات و دلێرانه‌تر به‌ره‌نگارى له‌ بڕیاره‌كانى ده‌كات .

اضف تعليق

اترك رد

تسجيل الدخول

تابعونا

الاكثر مشاهدة