Takalami | تكلمي

پێکەنین لە سێ نەخۆشی مەترسیدار دەتپارێزێت

خەندان لایف-

گومانی تێدانییە کە مرۆڤ ئەگەری هەیە تووشی جۆرەها نەخۆشی ببێت، هەربۆیە بەردەوام هەوڵدەدات ئاگاداری بارودۆخی بێت و ئەو رەفتارانە جێبەجێ دەکات کە تەندروستی دەپارێزێت.

لەم سۆنگەیەوە پێگەی yasmina باس لە سوودەکانی پێکەنین دەکات، کە لە سێ نەخۆشی مەترسیدار دەتپارێزێت.

1-پێکەنین هاوسەنگی پەستانی خوێن و لێدانی دڵ رادەگرێت بەشێوەیەکی سروشتی، هاوکات سوڕی خوێن چالاک دەکات و یاریدەی هاتوچۆی ئۆکسجین دەدات بۆ دڵ و خوێنبەرەکانیش دەپارێزێت لە نەخۆشی.

2-خەم و دڵەڕاوکێ بە گشتی بەرگری لەش دژی نەخۆشیەکان کەمدەکەنەوە، بەڵام پێکەنین ئاستی “گلوبیولین” زیاددەکات، کە بەرپرسە لە پاراستنی لەش لە نەخۆشیەکان.

3-بەپێی توێژینەوە نوێیەکان پێکەنین باشترین هۆکارە بۆ پاراستنت لە شێرپەنجە و لایەنی دەروونیت، لەهەمانکاتدا یادگای مێشک بەهێزدەکات.

 

 

خەندان لایف

 

 

 

اضف تعليق

اترك رد

تسجيل الدخول

تابعونا

الاكثر مشاهدة