Takalami | تكلمي

ڕۆماننووسی بوێرو بەتوانا علاء مشزوب تیرۆر کرا…

ڕووزار ئەحمەد//
عه‌لاء مه‌شزوب ڕۆماننووسێکی بەتواناو بوێری عیراقییەو تەمەنی٥۱ساڵەو لەشاری کەربەلا نیشتەجێیە، دوێنێ شەو لەبەردەم ماڵەکەی خۆیدا لەکاتی گەڕانەوەیدا لە سەنتەری ڕۆشنبیری لەلایەن ماتۆڕسوارێکەوە دەدرێتە بەر دەستڕێژی گولەو تیرۆری دەکەن
ڕۆماننووس مەشزوب خاوه‌ن بروانامه‌ی دكتۆرابوو هه‌م له‌ بواری چیرۆكنووسین وهه‌م له‌ بواری رۆمان خاوه‌ن چه‌ندین شاكاری به‌رزبوو ،به‌رده‌وام له‌ نوسینه‌كانی ڕه‌خنه‌ی له‌ ده‌سه‌لاتی پارته‌ شیعه‌كان ده‌گرت وزۆرجار ئه‌و ره‌خنانه‌ ده‌وله‌تی ئیرانیشی ده‌گرته‌وه‌ وناوی خومه‌ینیشی دەهێنا ،دوێنی شه‌و شه‌مشه‌كویره‌كانی دژبه‌ روناكی وپێشكه‌وتن بۆ دوواجار ئه‌و قه‌له‌مه‌یان بێده‌نگ كرد.بەگوێڕەی ڕاپۆرتی هەواڵگری پۆلیسی کەربەلا ناوبراو ئەو ئێوارەیە چەندین چاوپێکەوتن و دیمانەی ئەدەبی و سیاسی ئەنجامداوە.

اضف تعليق

اترك رد

تسجيل الدخول

تابعونا

الاكثر مشاهدة