Takalami | تكلمي

ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافی مرۆڤ …گشت 10ڕۆژ جارێک ئافرەتێک دەکوژرێت…

ڕووزار  احمد//

بەپێی ئامارێكی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ئەمساڵدا لایەنی كەم 7 ژن لەلایەن كەسوكارەكەیانەوە بەبیانوی شەرەفەوە كوژراون و ئاماژە بەوەش دەكات، هەفتەی رابردوو ژنێكی گەنج بە ناوی (مەهناز هوژبەری) لە ئاوايی جوجەهی سەربە ناوچەی سۆما و برادۆستی ئورمیە بە دەستی هاوسەرەكەی كوژراوە.

رێكخراوەكە دەڵێت”مەهناز هوژبەری كە دایكی كچێك بووە لە لایەن هاوژینەكەیەوە بە ناوی (بەهادۆر . ك) بە شێوەیەكی درندانە بە چەقۆ كوژراوە”. هەروەها بەپێی سەرچاوەیەك كە لێدوانی بۆ ئەو رێكخراوە داوە، مەهناز خەڵكی شاری سەڵماس و ڕەدووی پیاوێكی دیكە كەوتووە، بەڵام پاش هەفتەیەك كە هاوسەرەكەی دۆزیوەیەتییەوە و گەڕاندوویەتەوە بۆ ماڵەوە، بە چەقۆ هێرشی كردووەتە سەری و كوشتوویەتی و دەشڵێت”بنەماڵەی مەهناز و بنەماڵەی هاوسەرەكەی هیچ كاردانەوەیەكیان نەبووە و تەنانەت پرسەشیان بۆ دانەناوە.

اضف تعليق

اترك رد

تسجيل الدخول

تابعونا

الاكثر مشاهدة