Takalami | تكلمي

ڕەخنەگری هونەری شێوەكاری

 ڕەخنەی هونەری پەیوەستە بەهەستی هونەری وشارەزابوون لەستایل وقوتابخانە هونەرییەكان ڕەخنەگر زیاتر جەخت لەسەرپرۆسەی داهێنان دەكاتەوە ،زۆرجار لایەنە مێژوویەكەی و زەمەن فەرامۆش دەكرێ لەپاڵ هەر بیرۆكەیەك ، فەلسەفەیەك خۆی حەشارداوە.
لەتابلۆ هونەرییەكان كە بینەر توانای تەفسیركردنی نییە ڕەخنەگر تەونی چەمكەكان ئاشكرا دەكات بۆب ینەر یان چێژ وەرگر ،لەلایەكی ترەوە ڕەخنەگر نیشانەو هێماكان بەشارەزایی دەرئەخا بەشیكردنەوەو تەفسیركردن تا بۆ وەرگر ئاسان بێ ،ڕەخنەگر هەوڵی ئاشكراكردنی بیروهزری هونەرمەند دەدات تاكوو بگاتە ناسینی بیرۆكەی كارە هونەرییەكە..
ڕەخنەگری هونەری كارە هونەرییەكان هەڵدەسەنگێنێ وشیكاری وپێناسەیان بۆ دەكات لایەنی ستاتیكی وداهێنانەكەی ڕەگەزو بەكارهاتووەكان ئەدۆزێتەوە..
ڕەخنەگری هونەری شێوەكاری حزوری نییە لەگەلەر و پێشانگاكان ئەوەی هەیە هونەرمەندە خاوەن ئەزموونەكان و نووسەرو ئەدیبەكانن كارە هونەرییەكان هەڵئەسەنگێنن بەپێی تێگەیشتنیان لە ئێستاتیكای هونەری بەدیدوتێڕوانینی جوان بینی خۆیان.
نوسینى: نوره‌دین جاف

اضف تعليق

اترك رد

تسجيل الدخول

تابعونا

الاكثر مشاهدة