Takalami | تكلمي

ژنێک لە گوڵ ، یا گوڵێک لەژن…

 خوێندنەوەی:جمال غریب//

لە ناو ئەم تابلۆیەی “کریسینا “، وێرای هاڕمۆنی له بەکارهێنانی ڕەنگەکان و تێرکردنی بینینی چاو بەو شێوە به کارهێنانە، فێری ئەوەمان دەکات چۆن چێژ لە بینینی تابلۆیەک وەر بگرین ، خەسەلەتی ئیشکردنی “کریستینا” لە بواری هونەری نیگار کێشان ، ئەوەمان پێ دەڵێ کە هونەرمەند بە جورێک ڕەنگەکان بە کار دەهێنێ کە هەر یەکێکیان جورێک لە واتا لە پشتیەوە دەخوێنرێتەوە ، وەک نۆتەی مویزیک.

ڕەنگەکانی ناو تابلۆکانی “کریستینا” ئیقاعی مویزیکی لە خۆی هەڵکێشاوە ،بەچەشنێک هەرکاتێک بەر تابلۆیەکی ئەو خانمە هونەرمەندە دەکەوین ، وەک گوێبیستی پارچە موزیکێکی باخ ،یا بتهۆڤن ، بگرین بۆ مێشک هێور کردنەوە ، سەلیقەیی هونەری” کریستینا” بە جورێکە کە هەموو سنورەکانی خەیاڵ تێدەپەڕێنێ ،بە سنوری جوگراڤیای سەر زەمینی هونەرمەندەوە و دەگاتە ئێمەیەک لە کیشوەرێکی ترو سەر زەمینێکی هێجگار جیاوازو نامۆ بە ژیان ،بەڵام ئەوەی بەیەکمان گرێدەداتەوە توانای بەرزی هونەری “کریستینا”یە لە شێوەو فۆرمی هونەریدا ،پاشان فۆکسی هونەرمەند لە ئیشە هونەریەکانیدا لەسەر ژن هێندەی تر ڕاماندەکێشێ بۆ بینینی زیاتری تابلۆکانی هونەرمەند ، بەجورێک ئەوێ لە جوانترین و خۆشترین و پێشکەوتوترین  وڵاتی دنیادا بێ وەک فەرەنسا کە بە بوکی ئەوروپا ناسراوە ، هێشتا قسە لەسەر ژن دەکرێ لەوێندەرێ کە تەواوی ماف و ئازادیەکانیان فەراهەم کراوە. ئەم فۆکسەی هونەرمەند لەسەر ژن لە تەواوی تابلۆکانیدا ئەوەمان پێ دەڵێ:

کۆمەڵگای مرۆڤایەتی بە بێ ژن ناکامڵە و بۆ کەشفکردنی ژیان و تێگەیشتن لە سیحری جوانیەکانی دەبێ ژن بناسین. شەفافیەت لە ڕەنگە کاڵ و تۆخەکانی و بەرجەستە کردنیان بە رهەمی ڕەنگێکی نوێ لە خۆیدا بەرجەستە دەکات ، کە ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئاستی بەرزی هونەری” کریستینا” لە بە کارهێنانی ڕەنگەکان تابلۆی ڕووت بونەوەی ژن لای “کریستینا” ، واتاو دەلالەتێکی گەورە لەپشت ئەم تابلۆیەدا دەبینرێ ، وەک ئەوەی کە دەبینین ژنێک بەڕووتی دانیشتوەو وەک تەماشای شوێنێ لەخوار خۆیەوە بکات و لەشی نیوەی داپۆشراوە .

“کریسینا” بە گوڵ نیوەی لەشی ژنەکەی داپۆشیوە ،یا بەجورێکی تر ” کریستینا” دەیەوێ پێمان بڵێ ئەوە ژنێکە لەناو گوڵێکدا خونچەی کردوەو سەری دەرهێناوە ،واتە ژن بۆ خۆی بە گڵوڵێک دەچوێنێ و دەیەوێ لەم ڕێگایەوە بڵێ ژن پێویستە لەلایەن بەرامبەرەکەیەوە ، هەر بۆ بۆنکردن بەکاری نەهێنێ بەڵکو دەبێ بیرازێنێتەوە لە ناو عەقڵیداو بە شادەماری بیرو هۆش و هەستە باڵاکانیدا ڕۆبچێ و نەهێڵێ سیس و بژاکێ ، وەک تێبینی دەکرێ لە ناو گوڵە کەدا دەم وچاوی پیاوێ وێناکراوە ، کە بەشێوەیەک ، چیرۆکێ لەپشتی ئەو دەم و چاوەوە دەخوێنرێتەوە ، بەجورێک ئەو دەم و چاوە وێناکراوە کەجورێک لە گۆشە گیری و دابڕان بوبێتەوە ، واتە نەیتوانیوە لە ژن وەک خۆی بگات.

لەتابلۆکەدا دەبینین ژنەکە بۆ خوارووی دەڕوانێ ، وەک ئەوەی تەماشای دیمەنێک بکات دیمەنێ لەڕووداوەکانی ژیان ، کە بەسەر ژن دا دەهێنرێ . ڕووتبونەوەی ژن لەم تابلۆیەدا ، هێمایە بۆ پاکی و جوانی و تام و بۆنی ژیان ، ئدەیەوێ لە ژیانسەرەتا دەبێ ژن بناسێ ،

اضف تعليق

اترك رد

تسجيل الدخول

تابعونا

الاكثر مشاهدة