Takalami | تكلمي

کاتژمێرەکەی دەستم فڕێدا


بۆ من کە لەوێ جێمام
ژماردنی کات سودێکی نیە
تێپەڕینی ڕۆژەکان
لە تەنیایدا هیچ واتایەکی نیە
ئێستا کاتژمێرەکەم فرێداوە
لای من هەموو کاتەکان بێ تۆییە
هەموو ڕۆژەکان لە مەراقدا لە یەک دەچن و پێویستم بە زانینی شەممەکان نیە٫
دوای تۆ هەر ڕۆژەو شتێکم تەرک کرد٫
ڕۆژێک پێکەنین
ڕۆژێک پیاسە
ڕۆژێک قژ داهێنان
ڕۆژێک کاتژمێر و
ڕۆژێکیش زانینی ڕۆژەکان٫
ئێستا هەناسە دەدەم و جار جار نامەیەکت بۆ دەنووسم٫
ڕۆژێ واز لە نووسینی نامەش دێنم٫
ڕۆژێ کە ئیتر وازم لە هەناسەش هێناوە!
دەق:دانا ئەحمەد

اضف تعليق

اترك رد

تسجيل الدخول

تابعونا

الاكثر مشاهدة