Takalami | تكلمي

کوشتنی مناڵێک بەکارەبا و ئوتوو لەلایەن باوەژنەکەوە بەغدای هەژاند….

 بدوێ: رووزار ئه‌حمه‌د//

ئێوارەی پێنج شەمە ۲/۷مناڵێکی تەمەن حەوت ساڵان لەلایەن باوە ژنەکەیەوە بەوپەڕی وەحشیەتەوە بەکارەباو ئوتو ئەشکەنجە دەدرێ و گیان لەدەست دەدا. لەوبارەیەوە وەزارەتی تەندروستی عێراقی نۆشداڕیدا ئێوارەی دوێنێ مناڵێکی تەمەن ۷ساڵان پاش ئەشکەنجەدانی لەلایەن باوەژنەکەیەوە گیانی لەدەست دەداو ڕونیشی کردەوە دادگای عێراقی دەستی بەلێکۆڵینەوەی ورد کردوەو دۆسێی کوشتنی ئەو مناڵەی خستۆتە ئەولیوییەتی کارەکانی ، جێی ئاماژەیە ژنەکە دەستگیرکراوەو دادگایش بەتوندی سزای دەدات..

ئەو سەرچاوەیەی وەزارەت وتیشی ژنەکە مناڵەکەی گەیاندۆتە نەخۆشخانەو بە دکتۆرەکەی وتووە تاو لەرزی گرتووە،بەڵام پاش پشکنین شوێنەواری ئازارو ئەشکەنجەیان بەجەستەوە بینیوە بۆیە یەکسەر پەیوەندی بە پۆلیس و لایەنی پەیوەندیدار دەکەنەوەو دەستگیری دەکەن..

 

 

اضف تعليق

اترك رد

تسجيل الدخول

تابعونا

الاكثر مشاهدة