Takalami | تكلمي

گرنگی خوێندنەوە و كتێب

 نورالدین حسین جاف//

كردنەوەی كتێب باوەشكردنە بەمرۆڤ بۆ  وتراوە باشترین هاوڕێی مرۆڤە، كتێب ڕۆڵێكی كاریگەر ئەبینێ لەفراوان كردنی پانتایی بیرو هزری مرۆڤەكان، بۆیه‌ خوێندنەوە خەزینەیەكی گەورەی زانیاری و زانستە لەمێشكی كۆدەبێتەوە كە وای لێ ده‌كات توانای دەربڕین وقسەكردنی هه‌بێ  هەروەها گەشە بەبیرو هۆشی مرۆڤ ئەدا خۆراكی عەقڵ وژیری  پێ ئەبەخشێ.

خودی خۆت ودەورووبەر ئەناسی بەباشی  و توانای خوێندنه‌وه‌ی كه‌سانی ده‌وروبه‌رت زیاتر ده‌بێ.

شێواز وهەڵسووكەوتی مرۆڤ ئەگۆڕێ هۆشیاری دەخاتە زەینی مرۆڤەكان.

خوێندنەوە وكتێب مرۆڤ لە نەزانین ونەفامی قورتارئەكا بەرەو ڕووناكی وئاگایی زیاتر پێشی ئەخات، بۆیه‌ په‌روه‌رده‌كردنی مناڵ ده‌بێ له‌سه‌ر بنه‌مای هاندانیان بێ كه‌ چۆن خوێندنه‌وه‌ بكه‌ن به‌ كولتور  و په‌ره‌ به‌ تواناكانیان بده‌ن بۆ فێربوونی زمانی تر و نوسین و خه‌یاڵكردن.

اضف تعليق

اترك رد

تسجيل الدخول

تابعونا

الاكثر مشاهدة