Takalami | تكلمي

(1600) كه‌له‌شێر له‌ (ماكاساری‌) له‌ باشووری‌ ئه‌ندۆنیسیا (پێشبركێی‌ پێكه‌نینی كه‌ڵه‌شێر)یان ئه‌نجامدا.!!

  بدوێ: رووزار ئه‌حمه‌د//

كه‌ڵه‌شێر چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی‌ گرنگی‌ هه‌یه‌، چونكه‌ ده‌توانێت هاوشێوه‌ی‌ مرۆڤ پێ بكه‌نێت، بۆیه‌ له‌و ناوچه‌یه‌دا نمایشی پێكه‌نینی كه‌ڵه‌شێر ئه‌نجامدرا‌و خاوه‌نی که‌ڵه‌شێرە براوه‌کانیش خه‌ڵاتكران. نرخی‌ هه‌ر كه‌ڵه‌شێرێكی نمایشكراوی پێشبڕكێیه‌كه‌، نزیكه‌ی‌ (590) دۆلاره‌، به‌وه‌ش بووه‌ته‌ هۆی به‌ده‌ستهێنانی داهاتێكی زۆر بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی، له‌پێشبڕكێیه‌كه‌دا ده‌ركه‌وتووه‌، هه‌ر كه‌ڵه‌شێره‌كه‌ گه‌وره‌تر بێت، ده‌توانێت زیاتر پێ بكه‌ێنێت‌و زۆرترین پاره‌ بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی به‌ده‌ستبهێنێت. له‌ماكاساری‌ دوو جۆری‌ دیكه‌ی‌ كه‌ڵه‌شێر هه‌ن كه‌ جیاوازن له‌پێكه‌نیدا هەیە: یه‌كێكیان به‌شێوه‌یه‌كی‌ نزم پێده‌كه‌نێت، جۆری‌ دووه‌میان كه‌ ناوده‌برێت به‌ (دانجوت) به‌شێوه‌یه‌كی‌ زۆر خێرا پێده‌كه‌نێت، كه‌ ئه‌مه‌ش وایكردووه‌، نرخه‌كه‌ی‌ له‌وه‌ی دیكه‌ گرانتر‌و زیاتر بێت.

اضف تعليق

اترك رد

تسجيل الدخول

تابعونا

الاكثر مشاهدة